گێتی

بایدن رێژەی لایەنگرانی هەڵدەكشێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بایدن رێژەی لایەنگرانی هەڵدەكشێت
مەودا میدیا- ئینستتیوتی نارین- هێمن سەعید

بەگوێرەی راپرسییەك كە سەنتەری توێژینەوەی یو گۆڤ(YouGov) بەراسپاردەی كەناڵی سی بی ئێسی(CBS) ئەمەریكی ئەنجامیداوە، جۆ بایدن، پاڵێوراوی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا بە 10 خاڵ لە پێشەوەی ركابەری كۆمارییەكان، دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئێستایە.

سەنتەرەكە لەرێگەی ئیستبیانەوە پرسیارێكی ئاراستەی دەنگدەرانی ئەمەریكی كردووە و لەبەشداربووانی پرسیوە  ئایا پشتیوانی كێ دەكەن لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو؟ بەگوێرەی راپرسییەكە رێژەی 52% ی بەشداربووانی راپرسیەكە ئامادەییان دەربڕیوە دەنگ بدەن بە بایدن و رێژەی تەنها 42% ی بەشداربوانیش وتوویانە دەنگ بە ترەمپ دەدەن. هەروەها رێژەی 03% وتویانە دەنگ بە پاڵێوراوی سێەم دەدەن و رێژەی ئەو 03% یەش كەماوەتەوە وتویانە دەنگ بەهیچ كەسێك نادەن. 

لەگەڵ ئەوەشدا، رێژەی 49% ی ئەوانەی پشتگیری بایدنیان كردووە وتوویانە لەبەرئەوە دەنگ بە بایدن دەدەن دژی ترەمپە، وە 74% ئەوانەی پشتیوانی ترمپیان كردووە لەبەرئەوە بووە كە رازی بوون لە ئەنجامی سەرۆكایەتیەكەی.

شایەنی باسە، ئەو راپرسیەی سەنتەری توێژینەوەی یوگۆڤ لە ماوەی رۆژانی 2 بۆ 4ی ئەم مانگە ئەنجامدراوە و 2500 كەس لەسەرجەم ویلایەتەكانی ئەمەریكاوە بەشدارییان تیادا كردووە. 

هەروەها، ئەنجامی راپرسییەكە دەریدەخات بایدن بەبەراورد بە راپرسیەكانی پێشوو زیاتر كەوتووەتە پێش ترەمپەوە، چونكە سەنتەری ئیمێرسۆن(Emerson) لە كۆتایی مانگی ئاب راپرسییەكی ئەنجامدا كە بەگوێرەی راپرسییەكە پاڵێوراوی دیموكراتەكان بەرێژەی 02% كەوتووبووە پێش ركابەرە كۆمارییەكەی، پێشتریش سەنتەری هاریس(Harris) رایگەیاند بایدن بەرێژەی 06% كەوتووەتە پێش ترەمپەوە.

بریارە رۆژی 3ی تشرینی دووەمی داهاتوو هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكانی ئەمەریكا ئەنجامبدرێت، چاوەرێ دەكرێت لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەكان بەهۆی بڵاوبونەوی كۆرۆنا و دابەزینی ئابووری و زیادبوونی رێژەی بێكاری ململانێكانی نێوان دیموكراتەكان و كۆمارییەكان توندتربن. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان