کوردستانی

پێشبینی كەشوهەوای شارەكانی باشووری كوردستان بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشبینی كەشوهەوای شارەكانی باشووری كوردستان بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی ئەمڕۆ و سبەینێی  بۆ كەشوهەوای شارەكانی باشووری كوردستان بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینیەكانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، ئەمڕۆ و سبەی  لەهەرێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ  دەبێت و لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 43 پلە و نزمترین 28 پلە دەبێت، لە سلێمانی 42 بە 26 و دهۆك 42 بە 25 و كەركوك 45 بە 27پلە دەبێت.

سبەینێش بەپێی پێشبینی كەشناسی هەرێم، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 43پلە و نزمترین 27 پلە دەبێت، لە سلێمانی 42 بە 25 پلە، دهۆك 42 بە 25 كەركوكیش 45 بە 27 پلە دەبێت.
Qaiwan
Qaiwan