ئابووری

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

تائێستا حكومەتی هەرێمی كورستان هیچ كاتێكی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری 2020 دیارینەكردووە و فەرمانبەرانیش لە چاوەڕوانی دابەشكردنی مووچەدان، سەرچاوەیەكیش ئاشكرایدەكات حكومەت تائێستا نیازی دابەشكردنی مووچەی نییە.

سەرچاوەیەكی بەرپرس بە مەودا میدیای وت "تاوەكو ئێستا هیچ ئامادەكارییەك نییە، بۆ ئەوەی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری 2020 ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكرێت و وەزارەتی داراییش لەوبارەیەوە هیچ زانیارییەكی نەداوەتە خەڵك وئەندامانی پەرلەمانی كوردستانیش".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی"بەپێی زانیاریيەكانم ئەم مانگەش حكومەت لە لێبڕینەوە مووچە دابەش دەكات، بۆیە تائێستاش كاتی دابەشكردنی مووچەی ئاشكرا نەكردووە و چاوەڕێی ئەوەش دەكات كە 320 ملیارەكەی بەغدا بگاتە هەرێم تا لەبارەی لێبڕینی مووچەوە بەرچاوی روون بێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان