جیهانی
بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.1 پلەی رێختەر روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆمەلەرزەیەك بە گوڕی 5.1 پلەی رێختەر، شاری رامیانی لە پارێزگای گولستان ئێران هەژاند، كە دەكەوێتە باكوری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەوە و بەهۆیەوە چەندین كەس برینداربوون.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی، ژمارەی بریندارانی ئەو بومەلەرزەیە تا ئێستا گەیشتووەتە 40 كەس، كە لە ئێستادا 14 كەسیان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.
بەپێی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە، ژمارەیەكی زۆر خانوو و بینا زیانیان پێگەیشتووە، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی ئاماری زیانەكان رانەگەیەندراوە.