جیهانی
وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لێبوردن دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە داوای لێبوردن لە گەلی ئێران و كەسوكاری قوربانیان دەکات.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا نوسیویەتی "ئەمڕۆ رۆژێكی خەمناكە كە دوای لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، رایدەگەیەنن فڕۆكە ئۆكراینییەكە بە ھەڵەیەكی مرۆیی كەوتووەتە خوارەوە".
لە تویتەکەدا، نیگەرانی خۆی دەربڕیوە و داوای لێبوردنی لە گەلی ئێران و كەسوكاری قوربانیان کردووە.
رۆژی 8ی کانونی دووەمی 2020 فڕۆكهیهكی جۆری "بۆینگ 737"ی ئۆكراینی له دوای ههڵفڕینی له فڕۆكهخانهی "ئیمام خومهینی" تاران کەوتە خوارەوە سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا و ئەمریکاش ئێران تۆمەتبار دەکات بە کەوتنە خوارەوەی ئەو فڕۆکەیە.