گێتی

ترەمپ: ڤاكسینی كۆرۆنا تا پێش هەڵبژاردنەكان ئامادە دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترەمپ: ڤاكسینی كۆرۆنا تا پێش هەڵبژاردنەكان ئامادە دەبێت
مەودا میدیا- هێمن سەعید

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند "ڤاكسینی كۆرۆنا تا پێش كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا بەردەست دەبێت، كە بڕیارە لە سێـی تشرینی دووەمی مانگی داهاتوو ئەنجامبدرێت".

لەمیانەی بەشداریكردنی سەرۆكی ئەمەریكا لەبەرنامەی كەناڵێكی ناوخۆیی باسی لە هەوڵێكی چڕی وڵاتەكەی كرد بۆ  پێشخستنی ڤاكسینی كۆرۆنا.
هەروەها لەوەڵامی پرسیارێكدا كە لەلایەن پێشكەشكارەوەكەوە ئاراستەی كرا كە ئایا تاپێش هەڵبژاردنەكانی تشرینی دووەمی داهاتوو چارەسەری كۆرۆنا بەردەست دەبێت؟، ترەمپ لەوەڵامدا وتی "بەدڵنیایی تا پێش هەڵبژاردنەكان ڤاكسینی كۆرۆنا بەردەست دەبێت". وتیشی "كۆمپانیای گەورەمان هەیە كە لەجیهاندا باشترینن".

بەگوێرەی ماڵپەڕی ۆڵدمیتەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دووەم وڵاتە لە رێژەی بەركەوتنی بە كۆرۆنا كە تائێستا چوار ملیۆن و 990 هەزار توشبووی هەیە و 161 هەزاریش مردوون و دوو ملیۆن و 541 كەسیش چاكبوونەتەوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان