عیراقی
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەبارەی دامەزراندنەوە قسە دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "عیراق 110 ملیار دۆلار قەرزدارە، باس لەوەشدەكات زۆرینەی رەهای فەرمانبەرانی دەوڵەت بێ بەرهەمن و ناكرێت باری سەرشانی عیراق لە قەرز، بە هۆی دامەزراندنەوە گرانتر بكرێت".
ئەحمەد سەفار لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لەم هەلومەرجەدا حكومەتی بەغدا ناتوانێت دەرگای دامەزراندن بكاتەوە و زۆرینەی رەهای فەرمانبەرانی دەوڵەت بێ بەرهەمن و ناكرێت باری سەرشانی عیراق لە قەرز، بە هۆی دامەزراندنەوە گرانتر بكرێت".
لە بەشێكی دیكەی لێدوانە رۆژنامەوانییەكەیدا، بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەوەشی خستەڕوو"رەزامەندی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر ئەوەی حكومەت قەرز بكات، لەسەر بنەمای ئەو گەڵاڵەی چاكسازییە بووە، كە حكومەت پێشكەشیكردووە و هێشتا سیماكانی دیار نین".
سەفار روونیشیكردەوە "ئەوانەی دامەزراون، وەبەرهێنەر نیین و خەرجییەكی زۆریان خستووەتە ئەستۆی دەوڵەت و ناكرێت هێندەی دیكە بە كردنەوەی دەرگای دامەزراندن ئەو بارەی سەر شانی حكومەت قورستر بكرێت".
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، ئاماژەی بەوەشدا "عیراق 25 ملیار دۆلاری دەرەكی قەرزدارە و 85 ترلیۆن دیناری قەرزی ناوخۆییشی لە ئەستۆیە و ناكرێ ئەو قەرزانە بە هۆی دامەزراندنەوە هەڵكشێن".