عیراقی

نوێترین زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

دوای ئەوەی ئەمڕۆ شاندی هەرێم چوونەوە بۆ بەغدا، یەكەم كۆبوونەوەی شاندی باڵای حكومە‌تی هە‌رێمی كوردستان بە‌ سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ شاندی باڵای حكومەتی فیدراڵ بە سەرۆكایەتی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی و جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بەغدا بەڕێوەچوو.

سە‌میر هە‌ورامی، وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌تی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای گەیشتنیان بۆ بەغدا، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكەم كۆبوونەوەی فراوانی هەردوو شاندی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ لە ‌بارە‌ی كێشە‌ هە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان، بە‌تایبە‌ت پرسی شایستە‌ داراییە‌كانی هە‌رێم و چۆنییە‌تی جێگیركردنیان لە‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2021 بە‌ڕێوە‌چوو".

وتیشی "لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا، لیژنەی تایبەتمەند و لاوەكی دروست بكرێن، بۆ چڕكردنەوەی گفتوگۆكان لەبارەی پرسەكانی نەوت و گاز، شایستە داراییەكان، كارەبا، دەروازە سنوورییەكان و قەرزەكان".

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو "ئەم لیژنانە سەرەنجامی بەدواداچوون و گفتوگۆكانیان لەبەر رۆشنایی بڕگە و ماددە‌‌كانی دەستوری عیراق دەخەنە بەردەستی شاندی باڵای هەردوولا، بۆ ئە‌وە‌ی رێكە‌وتنیان لە‌بارە‌وە‌ بكرێت".

سەمیر هەورامی باس لەوەشدەكات "حكومە‌تی هە‌رێمی كوردستان ئامادە‌یی دە‌ربڕیوە‌ بۆ رێككە‌وتن لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی فیدراڵ سە‌بارە‌ت بە‌ پرسی داهاتی نە‌وتی و نانە‌وتی و داهاتی دە‌روازە‌ سنوورییە‌كانیش".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان