ئابووری

نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (8ی ئەیلول 2020) نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەكانی جیهاندا بە (41) دۆلار و (96) سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكیش بە (39) دۆلار و (11) سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و زیاتر لە %4 ی نرخەكەی پێشووی لەدەستدا، بەشێوەیەك گرێبەستەكانی داهاتوو بۆ خامی برێنت بە رێژەی 4.9% داكەوتنی تۆماركرد و نرخی یەك بەرمیل بۆ 39 دۆلار و 95 سەنت دابەزی، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ بە رێژەی 1.5% دابەزینی بەخۆیەوە بینیبوو.

لەكاتێكدا گرێبەستەكانی داهاتووی خامی ئەمەریكی بە رێژەی 7.42% داكەوتن و نرخی یەك بەرمیل بە 36 دۆلار و 82 سەنت خەمڵێندرا.
جێی ئاماژەیە، ماوەی پێنج رۆژە لەسەریەك نرخی نەوت لە بازاڕەكانی وزەی جیهان لە داكەوتن بەردەوامە، ئەمەش بەهۆی پێشبینییەكان بۆ كەمبوونەوەی خواستی جیهان لەسەر نەوت.


Qaiwan
Qaiwan