عیراقی
دوو ئەندامی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەبێتە شەڕیان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەپێی هەواڵێكی میدیاكانی نزیك لە پەكەكە "لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، یوسرا رەجەب بە زمانی كوردی باسی دەستگیركردنی ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی كردووە لە هەولێر، بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە ئەویش كوردە و لە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانە، قسەكانی بە هەڵە وەرگێڕاوە بۆ عەرەبی، بەوهۆیەوە ئاڵۆزیی لەنێوانیاندا دروستبووە".
وەك ئەو ئاژانسەی نزیك لە پەكەكە باسی كردووە "یوسرا رەجەب، لە قسەكانیدا بە زمانی كوردی باسی ئەوەی كردووە، كە چەندین ئەندامی تەڤگەری ئازادیی لە هەولێر دەستگیركراون، لە نێویشیاندا یەكێك لە پاسەوانەكانی ئەو هەیە، دواتر دەبوو بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، وەرگێڕان بۆ وتەكانی یوسرا رەجەب بكردایە بۆ زمانی عەرەبی، بەڵام ناوبراو بە ئەمانەتەوە وەرگێڕانەكەی وەكو خۆی نەكردووە".
لەكاردانەوەی ئەوەشدا وەك ئەو سەرچاوانەی نزیك لە پەكەكە باسی دەكەن "یوسرا رەجەب، لەسەر ئەو كردەوەیەی بەشیر حەداد، ناڕەزایەتی دەربڕیوە و نە بەشیر حەدادی وتووە دەبوو بە ئەمانەتەوە وەرگێرانت بۆ قسەكانم بكردایە، داوای كردووە كە وتەكانی بە زمانی عەرەبی دووبارە بكاتەوە، بەڵام بەشیر حەداد، رێگەی نەداوە، لە ئاكامدا گرژیەك لەنێوانیان دروست دەبێ و لەسەر سووربوونی یوسرا رەجەب، جارێكی تر قسەكانی بە زمانی عەرەبی پێشكەش دەكات".