عیراقی

شاندی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ كازمی كۆبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ كازمی كۆبوونەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

شاندی هەرێمی كوردستان لەبەغدا بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبوونەوە، جەختیان لە هەماهەنگی تەواوی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم كردەوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق پێشوازیكردووە لە شاندێكی هەرێمی كوردستان، لەدیدارەكەدا گفتوگۆ كراوە دەربارەی بەهێزكردنی هاوكاری لە نێوان دامەزراوەكانی دەوڵەت و كاركردن بە رۆحیەتی یەك تیم و تێڕوانێكی هاوبەش بۆ بەدیهێنانی داخوازی و بەرژەوەندییەكانی گەلی عیراق بە گشتی".

هەر بەپێی بەیاننامەكەی نوسینگەی سەرۆك وەزیران  " كازمی لە دیدارەكەدا، هەماهەنگی تەواوی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی بە پێویست زانیوە لەسەرجەم بوارەكاندا، بەشێوەیەك كە چارەسەری ئەو بەربەست و رێگرییانە بكات، كە رووبەڕووی وڵات بووەتەوە لە دەرئەنجامی نزمبوونەوەی نرخ نەوت لە بازاڕەكانی جهیانی وزەدا، بەشێوەیەك پشتیوان بێت بۆ رووبەڕوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و كاریگەرییەكانی".
   

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان