ئابووری

نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا دابەزی، کە ئەمەش واتای ئەوەیە تاوەکو نرخی نەوت نزمبێتەوە کاریگەریەکی خراپی دەبێت بۆ بووژاندنەوەی ئابووری بەشێک لە وڵاتان، چونکە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نرخی نەوت بە بەردەوامی لە ئاستێکی نزمدایە.

بەپێی ئەو نرخانەی ماڵپەڕی فاکس نیوز تودەی بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت دابەزی بۆ  39 دۆلار و 58 سەنت, ئەمەش لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی پێشوودا نرخەکەی گەیشتە 46 دۆلار.

هەروەها، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی  دابەزی بۆ  36 دۆلار و 64 سەنت, ئەمیش بەهەمان شێوەی نەوتی برێنت دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

س.س
Qaiwan
Qaiwan