عیراقی

موفتییەکی رێکخراوی تیرۆرستی داعش دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


موفتییەکی  رێکخراوی تیرۆرستی داعش دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە دەزگای هەواڵگریی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق دەستگیرکردنی موفتییەکی رێکخراوی تیرۆرستی داعشی لە گەڕەکی حورییەی شاری کەرکوک راگەیاند.
 
لە راگەیەندراویكدا دەزگای هەواڵگریی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند "لە رێگەی بەدواداچوونی بەردەوام هێزەکانی ئاژانسی هەواڵگری پۆلیسی فیدراڵیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ تیرۆریستێکیان لە گەڕەکی حورییەی شاری کەرکوک دەستگیرکرد".
 
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو کەسەی دەستگیرکراوە بەپێی مادەی 4ی تیرۆر داواکراو بووە و سەر بە رێکخراوی داعش بووە، هەروەها ئەو کەسە موفتیی دیوانی بە ناو دادگا و ستەمدیدەکانی ناوچەی عەباسی کەرکوکی داعش بووە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان