جیهانی
گەورەترین كەمپی پەنابەران لە یۆنان سووتا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە چەند شوێنێكی كامپی موریا لە دوورگەی لیسبۆسی یۆنان، ئاگر كەوتەوە، بەهۆی خێرایی باوە ئاگر بەناو تەواوی كامپەكە و دەوروبەریدا بڵاوبووەوە.
وتەبێژی حكومەتی یۆنان رایگەیاند "ئاگركەوتنەوەكە بە مەبەست بووە وپەنابەران هەوڵیانداوە، پێش بە كاری كارمەندانی ئاگركوژێنەوە بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە بگرن".
لە بەرامبەردا پەنابەرانی كامپەكە "خەڵكی دوورگەكە تۆمەتبار دەكەن بەوەی كە بە مەبەست كامپەكەیان سووتاندووە تا پەنابەران تێیدا نەمێنن".
جێی ئاماژەیە بەمدواییانە، پیاوێكی تەمەن 40 ساڵ دوای پشكنین، تووشبوونی بە كۆرۆنا پشتڕاست بووەوە، بۆیە كامپەكە ماوەیەكە لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدراوە، لەئێستادا ئاگرەكە كۆنترۆڵ كراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەموو كامپەكە سووتاوە، پەنابەرەكان گواستراونەتەوە بۆ كامپەكەانی دیكەی دوورگەی لیسبۆس.
كامپی موریا لە دوورگەی لیسبۆس، سەرەڕای ئەوەی كە بۆ كەمتر لە سێ هەزار پەنابەر دروستكراوە، بەڵام تا شەوی رابردوو نزیكەی 13 هەزار پەنابەر تێیدا ژیاون، ئەم كامپە بەهۆی خراپی دۆخی نیشتەجێیبوونی پەنابەران تێیدا ناوبانگی دەركردووە و پەنابەران و چالاكانی مەدەنی و مافی مرۆڤ رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، یەكێتی ئەوروپا بە بەرپرسیار دەزانن بەرامبەر دۆخی ئەو كامپە.