عیراقی

شاندە باڵاكە‌ی حكومە‌تی هە‌رێم ئە‌مشە‌و دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ هە‌ولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندە باڵاكە‌ی حكومە‌تی هە‌رێم ئە‌مشە‌و دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ هە‌ولێر
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

شاندە‌ باڵاكە‌ی حكومە‌تی هە‌رێم لە بەغدا ئە‌مشە‌و دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ هە‌ولێر، شاندە تەكنیكی و هونەریەكەش لە بەغدا دەمێننەوە،  قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش رایدەگەیەنێت ئامادە‌ن لە‌سە‌ر پرسی داهاتی نە‌وت و دە‌روازە‌ سنورییە‌كان رێكبكە‌وین. 

كۆبوونە‌وە‌ی وە‌فدی باڵای حكومە‌تی هە‌رێم بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە‌گە‌ڵ وە‌زیرانی نە‌وت و دارایی و كارە‌بای عیراق، ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ چوار شە‌ممە‌ ٩/٩، كۆتایی هات.

سە‌بارە‌ت بە‌ ناوە‌ڕۆكی كۆبوونە‌وە‌كان بە‌گشتی، سە‌میر هە‌ورامی وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆك وە‌زیران بە مەودا میدیای وت " كۆبوونە‌وە‌كان‌ ئە‌رێنی بوون، بە‌ وردی گفتوگۆ لە‌بارە‌ی كێشە‌ هە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان كرا، بە‌تایبە‌ی پرسی شایستە‌ داراییە‌كانی هە‌رێمی كوردستان و چۆنییە‌تی جێگیر كردنیان لە‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی 2021 كە‌ ئێستا حكومە‌تی عیراقی لە‌سە‌رووبە‌ندی داڕشتنەوەیەتی". 

وتیشی "كۆبوونە‌وە‌ی لیژنە‌ لاوە‌كییە‌كان بە‌ردە‌وام دە‌بن لە‌ بە‌غدا تا ئە‌وكاتە‌‌ی دە‌گە‌نە‌ میكانیزمێكی گونجاو، بە پشت بە‌ستن بە‌ دە‌ستور، بەمەبەستی چارە‌سە‌ركردنی گرفتە‌ یاسایی و تە‌كنیكییە‌كان".

سە‌میر هە‌ورامی لە‌بارە‌ی رێككە‌وتن لە‌سە‌ر پرسە‌ هە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان، وتی " قوباد تاڵە‌بانی لە‌ كۆبوونە‌وە‌كان ئامادە‌یی هە‌رێمی نیشانداوە‌ بۆ رێككە‌وتن لە‌بارە‌ی پرسی داهاتی نە‌وت و دە‌روازە‌ سنورییە‌كان و پرسی داهاتە نا نەوتییەكانی تر". 

وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی حكومەتی هەرێم ، ئە‌وە‌شی راگە‌یاند "‌شاندە باڵاكەی هە‌رێم هە‌ر ئە‌مشە‌و دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ هە‌ولێر".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان