ئابووری

سێ شەممەی رەش... بۆچی نرخی نەوت لەپڕ بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی ؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ شەممەی رەش... بۆچی نرخی نەوت لەپڕ بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی ؟
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

رۆژی سێشەممەی رابردوو بەشێوەیەكی بەرچاو نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزی، ئەوەش زۆرترین دابەزین بوو كە لە مانگی شەشی ئەمساڵەوە تۆماركرابێت، بەڵام رۆژی چوارشەممە نرخەكەی كەمێك بەرزبوویەوە.

رۆژی سێشەممەی رابردوو بەرمیلێك نەوت لەبازاڕەكانی جیهان %7 ی نرخەكەی لەدەستدا و نرخی یەك بەرمیل گەیشتە خوار 40 دۆلار كە ئەمەش لە مانگی شەشی ئەمساڵەوە تۆمارنەكراوە، ئەوەش هاوكات بوو لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەرچاوی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان بەتایبەتیش لە هیند و بەریتانیا و ئیسپانیا كە سێ وڵاتی گەورەی پیشەسازیین لە جیهان، ئەمەش بە هۆكاری سەرەكی دادەنرێن چونكە ئەو وڵاتانە داواكارییان بۆ كڕینی نەوت كەمبوویەوە.

چاودێران پێیان وایە خێرا بڵاووبوونەوەی كۆرۆنا  زیان بە ئابووری جیهان دەگەیەنێت، چونكە داخوازی لەسەر جۆرەكانی سوتەمەنی كەم دەكاتەوە بەتایبەتیش سووتەمەنی فڕۆكە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان