جیهانی

ئەمەریكا لەبارەی بەربژێر كردنی ترەمپ بۆ خەڵاتی نۆبڵ روونكردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریكا لەبارەی بەربژێر كردنی ترەمپ بۆ خەڵاتی نۆبڵ روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بەربژێرە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2021، ئەویش بەهۆی ناوبژیوانی كردنی ئیمارات و ئیسرائیل بۆ رێككەوتن كە ئەمەش هەنگاوێكی مەزنە بۆ ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

پۆمپیۆ لە بەیاننامەیەكدا وتیشی"ئەم بەربژێركردنە بەهۆی ئەو هەوڵە بەردەوامانەی ترەمپە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لەسەرانسەری جیهان، بەتایبەتیش هەوڵەكانی بۆ رێككەوتنی دوو گرنگترین هاوبەشی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە زۆر كەس گومانیان هەبوو ئەو رێككەوتنە سەربگرێت".

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئەوەشی خستەڕوو"بەڵگەی ئازایەتی ترەمپ بۆ دەستێشخەری ئاشتی لە جیهان ئەوەیە كە پێشوازی لە شاندی ئیسرائیل و ئیمارات دەكات لە 15 ی ئەم مانگە لە كۆشكی سپی".

پێشتر كریستیان تیبریگ، ئەندامی پەرلەمانی نەرویژ رایگەیاندبوو"دۆناڵد ترەمپ بەربژێر كراوە بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە ساڵی 2021 ئەویش بەهۆی هەوڵەكانی بۆ رێككەوتنی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات".

پێشتریش ئەو پەرلەمانتارە نەرویژییە ترەمپی بۆ خەڵاتی نۆبڵ لە ساڵی 2019 بەربژێر كردبوو، ئەویش بەهۆی دەستپێكردنی گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆكی كۆریای باكوور و كۆبوونەوە لەگەڵیدا".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان