ئابووری

بەیانی ئەمڕۆ دووبارە نرخی نەوت بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەیانی ئەمڕۆ دووبارە نرخی نەوت بەرزبووەوە
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، کە ئەمەش واتای ئەوەیە تاوەکو نرخی نەوت بەرزبێتەوە کاریگەریەکی باشی دەبێت بۆ بووژاندنەوەی ئابووری بەشێک لە وڵاتان، چونکە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نرخی نەوت بە بەردەوامی لە ئاستێکی نزمدایە.

بەپێی ئەو نرخانەی ماڵپەڕی فاکس نیوز تودەی بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت بەرزبووەوە بۆ  40 دۆلار و 78 سەنت, ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوەی بەخۆیەوە بینی.

هەروەها، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی  بەرزبووەوە بۆ  38 دۆلار, ئەمیش بەهەمان شێوەی نەوتی برێنت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد