جیهانی

وڵاتانی عەرەبی دژی ئێران و توركیا دەوەستنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وڵاتانی عەرەبی دژی ئێران و توركیا دەوەستنەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 لە كۆبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی لە میسر، بڕیاردرا كە دەوڵەتانی عەرەبی بەشدار لەو كۆبوونەوەیە داوا لە توركیا و ئێران بكەن، كۆتایی  بە دەستێوەردانەكانیان لە وڵاتانی عەرەبی بهێنن هەروەها هەوڵەكانیان بۆ تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری عیراق، سوریا، لیبیا و یەمەن رابگرن.

كۆبوونەوی وەزیرانی دەروەی وڵاتانی عەرەبی كە دوێنێ لە میسر بەڕێوەچوو، لە سەر پرسی دەستێوەردانەكانی دەوڵەتی توركیا و ئێران و هەڕەشەكانیان لە سەر ئاسایشی وڵاتانی عەرەبی هۆشداریەكی توندیان ئاراستەی هەردوو وڵات كرد.

لەوبارەیەوە حسام زەكی، یاریدەدەری سەرۆكی یەكێتی وڵاتانی عەرەبی هەوڵەكانی توركیا و ئێرانی بە گەورەترین مەترسی بۆ دەستكەوتەكانی وڵاتانی عەرەبی و گەلی عەرەب‌ی لە ناوچەكە ناوزەد كرد.
لەلایەن خۆشیەوە سامح شوكری، وەزیری دەرەوەی میسر‌ داوای لە وڵاتانی عەرەبی كرد، كە یەكێتییەكی بەهێز پێكبهێنن لە دژی دەستێوەردان و هەڕەشەكانی توركیا لە سەر وڵاتانی عەرەبی.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان