کوردستانی
لەكاتی سەردانەكەی كازمی دا توركیا بۆردوومانی گوندێكی زاخۆی كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
تۆپخانەكانی توركیا كاتژمێر 05:15 خولەك گوندی ئۆرمانێیان لە سنووری كانی ماسێ تۆپباران كردووە كە دوو گولـلە تۆپیان بە نزیكی 70 مەتر لە چەند خانوویەك كەوتوونەتەو خوارەوە.
تۆپبارانەكەی توركیا لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و ئێستا قەزای زاخۆ لە سنووری پارێزگای دهۆك بەسەردەكاتەوە.
بەپێی زانیاریەكان، بۆردوومانەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە،بەڵام ترس و دڵەڕاوكێی بۆ خەڵكی گوندەكە دروستكردووە، بەتایبەتی ئەو ماڵانەی گولـلە تۆپەكان نزیك بووە لێیانەوە.