کوردستانی

بەرنامەی سەردانی كازمی لە سلێمانی ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرنامەی سەردانی كازمی لە سلێمانی ئاشكرابوو
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق پێشنیوەڕۆی  هەینی 11/9/2020 سەردانی سلێمانی دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی حكومی و حزبی كۆدەبێتەوە، بڕیاریشە سەردانی مۆنۆمێنتی كیمیابارانی هەڵەبجە بكات.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە مەودا میدیای وت "مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق كاتژمێر 11 و نیو دەگاتە فڕۆكەخانەی سلێمانی و لەلایەن دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی  پێشوازی دەكات، كاتژمێر 12 و چارەكیش دەچێتە لای سەرۆك كۆماری عیراق و بۆ خوانی نیوەڕۆ لەوێ دەبێت، لە كاتژمێر یەكی پاش نیوەڕۆش لەگەڵ یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان هەر لە ماڵی سەرۆك كۆماری عیراق كۆدەبێتەوە".

وتیشی "كاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ مستەفا كازمی بەرەو پارێزگای هەڵەبجە دەكەوێتەڕێ و لەوێ دەچێتە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و تاجەگوڵینەی رێز دادەنێت و چاوی بە پارێزگار و ژمارەیەك بەرپرسی حكومی دەكەوێت، لە كاتژمێر چوار و نیویش بەرنامەی سەردانەكەی لە هەڵەبجە كۆتایی دێت و دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا".

Qaiwan
Qaiwan