کوردستانی
سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ سەرۆكی هەرێم كۆبووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لەدرێژەی سەردان و چاوپێكەوتنەكانیدا لە هەرێمی كوردستان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق گەیشتە نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.
پێشتر وتەبێژی مستەفا كازمی رایگەیاندبوو، كۆبوونەوەكە لەسەر داوای سەرۆكی هەرێمی كوردستان بووە و باسی چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر و بەغدا دەكەن، بڕیاریشە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرۆك وەزیرانی عیراق بگاتە سلێمانی و چەند كۆبوونەوەیەكیش لە سلێمانی ئەنجام بدات.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ كازمی سەردانەكەی لە پارێزگای هەڵەبجە كۆتایی پێدەهێنێت و دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا.

بیروڕا