جیهانی

ترەمپ: ژیانی كوردەكانی سوریا خۆشتر دەكەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترەمپ: ژیانی كوردەكانی سوریا خۆشتر دەكەین
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند ژمارەی هێزەكانیان لە عیراق و سووریا و ئەفغانستان كەمدەكەنەوە، هێزێك بۆ پارێزگاری لە كێڵگە نەوتییەكانی سووریا دەهێڵنەوە و هاوكاری كوردیش دەكەن بۆ ئەوەی ژیانیان خۆشتر بكەن. 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، شەوی رابردوو لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی رایگەیاند "هاوشێوەی ئەفغانستان كە بڕیارە هێزەكانمان بۆ 4000 سەرباز كەم بكەینەوە، ژمارەی هێزەكانمان لە عیراقیش بۆ 2000 سەرباز كەمدەكەینەوە، كەمكردنەوەی هێزەكانیشمان لەو دوو وڵاتە لە ماوەیەكی كورتدا دەبێت".

 ترەمپ وتیشی "جگە لەو هێزانەی كە پێویستن بۆ پاراستنی كێڵگە نەوتییەكان، ژمارەی سەربازەكانمان لە سووریاش كەمدەكەینەوە".

 سەرۆكی ئەمەریكا باسی كوردی رۆژئاوای كوردستانی كرد و ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە هاوكاری كورد دەكەین و خەریكین ژیانی ئەوان زۆر باشتر و خۆشتر دەكەین، ئەوەش لەبەر ئەو راستییەی كە نەوتەكە لەژێر دەستی ئێمەدایە".

سەبارەت بە گفتوگۆی ئاشتی نێوان بزووتنەوەی تاڵیبان و حكومەتی ئەفغانستان ترەمپ رایگەیاند "دواجار دەتوانم بە شانازییەكی زۆرەوە رایبگەیەنم كە مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوە گەشتێكی مێژوویی بەرەو دەوحەی پایتەختی قەتەر ئەنجامدەدات بەمەبەستی بەشداریكردن لە گفتوگۆكانی تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی لە ئەفغانستان".

 سەرۆكی ئەمەریكا راشیگەیاند "لە ئەفغانستان بەرەوپێشچوونی باشمان تۆماركردووە، راپۆرتەكانی بەردەستمان پیشانماندەدەن كە لەمانگی شوباتەوە یەك سەربازی ئەمەریكیش نەكوژراوە".
 
   

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان