کوردستانی

مستەفا كازمی گەیشتە سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا كازمی گەیشتە سلێمانی
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

كەمێك لەمەوبەر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان یاوەری دەكات و چەند كۆبوونەوەیەك لە سلێمانی و هەڵەبجە ئەنجام دەدات.

لە فڕۆكەخانە پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری یەكە ئیدارییەكانی پارێزگای سلێمانی پێشوازییان لە مستەفا كازمی كرد.

 لەدوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكانیشی لە پارێزگای سلێمانی، مستەفا كازمی دەچێتە ماڵی دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و لەگەڵ وەفدێكی دیكەی باڵای یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كە هەردوو هاوسەرۆكی یەكێتی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی ئامادە دەبن هەروەها بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و بزووتنەوەی ئیسلامی كۆدەبێتەوە.

هەر بەپێی زانیاریەكان كۆبوونەوەكەی مستەفا كازمی لەمێرگەپان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان دوور لە چاوی كامێراكان دەبێت، پاشان مستەفا كازمی دەچێتە هەڵەبجە و لەوێش چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدات و سەردانی مۆنۆمێنتی كیمیابارانی هەڵەبجە دەكات و دەچێتە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخیش.

Qaiwan
Qaiwan