کوردستانی

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیرانی عیراق و سەرۆكی هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیرانی عیراق و سەرۆكی هەرێم
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "گفتوگۆی بەرهەمداریان لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و شاندی یاوەری كردووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە توویتێكدا لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ مستەفا كازمی رایگەیاندووە "خۆشحاڵم ئەم بەیانییە لە هەولێر پێشوازیم لە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و شاندی یاوەری كرد".

سەرۆكی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەردەوام بووین لە گفتوگۆ بنیاتنەرانەكانمان تایبەت بە چارەسەركردنی مژارە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵیی عیراق و تاوتوێكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوانمان".

Qaiwan
Qaiwan