کوردستانی
چاودێری كۆمەڵایەتی لەسەر كوژرانی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لەسەر رووداوی كوژرانی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ، بەڕێوبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە، لە روونكردنەوەكەدا باس لەوەدەكات "لە بەرواری (17ی 7ی 2020) لە ماڵی داڵدەدان داخڵكرانو لەو ماوەیەی لە ماڵی داڵدەدان بوون پارێزرابوونو بە سەلامەت حەوێنرابوونەوە، تا ئەو كاتەی لەسەر داوای خۆیانو پاش وەرگرتنی كەفالەت لە باوكیان بە فەرمانی دادوەر لە بەرواری (24ی 8ی 2020) گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان".
لەروونكردنەوەكەی بەڕێوبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانیدا هاتوە "خەمو پەژارەو حەسرەتی خۆمان بۆ كوژرانی هەردوو كچی پەپولە یٔاسای شاری چەمچەماڵ دەردەبڕینو یٔەم تاوانە دڕندانەیە جارێكیتر زامی برینێكی بەردەوامی كولاندەوە كە لە جەستەی گەلەكەماندا هەیەو بەناوی بێ پاساوو جیاجیاوە ژنانو كچان دەكاتە قوربانی، هەربۆیە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان یٔاراستەی هەموو مرۆڤو مرۆڤدۆستێك دەكەینو لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە پلەی یٔەم دوو خوشكە بێ تاوانە لە بەهەشتدا بەرزو بڵند بێت.
بەڕێوبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەم دوو خوشكە پاش تۆماركردنی سكاڵا بە فەرمانی دادوەرو لە بەرواری (١٧ی ٧ی ٢٠٢٠) لە ماڵی داڵدەدانی ئێمە داخڵكرانو لەو ماوەیەی لە ماڵی داڵدەدان بوون پارێزرابوونو بە سەلامەت حەوێنرابوونەوە، تا ئەو كاتەی لەسەر داوای خۆیانو پاش وەرگرتنی كەفالەت لە باوكیان بە فەرمانی دادوەر لە بەرواری (٢٤ی ٨ی ٢٠٢٠) گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان".
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێریو گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی وەك دامەزراوەیەكی گرنگی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ئەركمان پاراستنی ئەو ژنو كچانەیە كە رووبەڕووی هەڕەشەو توندوتیژی دەبنەوە،و ساڵانە دەیان كچو ژن بە پێی یاساو رێنماییەكان دەپارێزین، و خوالێخۆشبووانیش تا ئەو كاتەی لە ماڵی داڵدەدانی ژنانی سلێمانی بوون ستافەكانمان زۆر بەباشی ئەركی خۆیانیان بەرانبەر جێ بەجێكردوون، و هەمیشەش كارمان بەو ئاراستەیەیە كە تا ئەو كاتەی بزانین هەڕەشە لەسەر ژیانی ژنانو كچانی هەڕەشەلێكراو هەیە لە ماڵی داڵدەدان بمێننەوە و نەچنە دەرەوە تا دڵنیا دەبنەوە سەلامەتن، بەڵام بەداخەوە ڕقو قینی تاوانكارانەی تاوانكاران بەرانبەر یئەندامانی نزیكترین كەس لە خانەوادەكەی خۆیان بە قۆستنەوەی هەلی كەلێنی جۆراو جۆرو هەستو نەستی قوربانیان دەرفەتی ژیان بۆ یٔەم پەپولانە ناهێڵێتەوە، هیواخوازین لە زووترین كاتدا دادگاو دامەزراوەكانی وەزارەتی ناوخۆ تاوانكاری سەرەكی ئەم رووداوە دەستگیر بكەنو بە سزای یاسایی خۆی بگەیەنن".