کوردستانی
هەولێر- تۆمەتبارێك كە هەڕەشەی لە دایك و باوكی كردبوو دەستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند، كە سەرەڕای ئەوەی تەقەی كردووە هەڕەشەی لە دایك و باوكیشی كردووە، هەروەها تۆمەتبارەكە وەك پۆلیسی هەولێر باسی دەكات لەكاتی دەستگیركردنیدا چەك و تەقەمەنی پێگیراوە.
راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە "بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنكەی پۆلیسی شاوێس، پاش كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبارێك لە گوندی (كولەكی گەورە) كە تەقە دەكات و هەروەها هەڕەشە لە دایك و باوكیشی دەكات، دەستبەجێ تیمێكیان پێكهێنا و دوای كەمتر لە كاتژمێرێك چاودێریكردن، توانییان تۆمەتبارەكە بە ناوی (ا.ص.م) دەستگیر بكەن".
هەر لە روونكردنەوەكەدا هاتووە "لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكەدا، (كلاشنكوفێك و دوو مەخزەن و كۆمەڵێك فیشەكی كلاشنكوف و حەربەیەك و دەمانچەیەكی توركی و مەخزەنێكی دەمانچە و ژمارەیەك فیشەكی زیندووی دەمانچە و ساچمەزەنێك و هەشت دەستە گولـلەی ساچمەزەن و چەقۆیەكی دامبۆكس و چەقۆیەكی جۆری پلایس و چوار چەقۆی رەش و دوو بتڵ خواردنەوەی كحولی) لە ماڵەكەیدا دەستیان بەسەردا گیرا".
لەكۆتایی روونكردنەوەكەشدا هاتووە "تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخرا و بەپێی ماددەی (21ی چەك) لە یاسای سزادان، راگیرا و رادەستی دادگا كرا".

بیروڕا