جیهانی

نەتەوەیەكگرتووەكان پشتیوانی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەتەوەیەكگرتووەكان پشتیوانی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عیراق   رایدەگەیەنێت، پشتیوانی هەوڵەكانی حكومەتی عیراق دەكات بۆ دروستكردنی پەیوەندی نێودەوڵەتی هاوسەنگ، باس لەوەشدەكات كۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشتیوانی گفتوگۆكانی بەغداد و هەولێر دەكات.

جینین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عیراق لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عیراق رایگەیاند "یۆنامی پشتیوانی سەروەری عیراق و هەوڵەكانی حكومەت دەكات بۆ دروستكردنی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دەوڵەتانی جیهان".

پلاسخارت وتیشی "كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەڕێی دامەزراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە لە چەندین بۆنەدا پشتیوانی خۆیان بۆ عیراق لەڕووی روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و هاوكاری ئاوارە و پەنابەران و گەڕانەوەی سەقامگیری و ئاوەدانكردنەوە و پڕۆژەكانی پەرەپێدان و پتەوكردنی دیموكراسیەت و بەهەمان شێوە پشتیوانی دامەزراوەكانی دەوڵەت و بەرگری لە مافەكانی مرۆڤ و پێشكەشكردنی هاوكاری بۆ هەڵبژاردن و بەڕێوەچوونی گفتوگۆكانی نێوان بەغداد و هەولێر نیشانداوە".

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عیراق ئەوەشی خستەڕوو "نەتەوە یەكگرتووەكان راسپێردراوە بە پێشكەشكردنی راوێژ و پشتیوانی هونەری بۆ دامەزراوە نیشتیمانییەكانی عیراق".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان