جیهانی
ئەمەریكا سزای بەسەر دوو وەزیری لوبنان دا سەپاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لەپێناو بەرتەسككردنەوەی باڵادەستیی حیزبوڵا بەسەر دامەزراوە دەوڵەتییەكانی لوبناندا، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رۆژی سێشەممەی رابردوو، سزای بەسەر دوو وەزیری پێشووی لوبناندا سەپاند، ئەو دوو وەزیرە هەریەكە لە عەلی حەسەن خەلیل، وەزیری دارایی پێشووی وڵاتەكە و یوسف فنیانۆس، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی لوبنان بوون.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریكا رایگەیاند "هەردوو وەزیرەكە، هاوكاریی حیزبوڵایان كردووە و لە دۆسیەكانی گەندەڵی تێوەگلاون، چونكە فنیانۆس لە رێگەی پۆستەكەیەوە وەك وەزیری ئاوەدانكردنەوە، سووربووە لەسەر رێكخستنی گرێبەستی كاركردن لەنێوان حكومەتی لوبنان و كۆمپانیاكانی سەر بە حیزبوڵادا، هەروەها چەندین گرێبەستی حكومیی بەبەهای ملیۆنان دۆلار بۆ حیزبەكە رەخساندووە و بەڵگەنامە فەرمییە هەستیارەكانی حكومەتی لەبارەی دادگای تیرۆركردنی رەفیق حەریری، سەرۆك وەزیرانی پێشووی لوبنان، خستووەتە بەردەم ئەو حیزبە".
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریكا ئەوەشی خستووەتەڕوو "خەلیل ئاسانكاری بۆ حیزبوڵا كردووە لەپێناو قازانجكردندا، كاریكردووە بۆ حەواڵەكردنی پارەكانی حیزبەكە تاوەكو خۆی لە سزاكان بپارێزێت، هەروەها رۆڵی هەبووە لە لیخۆشبوونی حیزبوڵا، لە پارەی داهاتە ئەلیكترۆنییەكان و ساڵی 2019 ئەو بڕیارانەی واژوو نەكردووە كە داوای لە حیزبەكە دەكرد، قەرزەكانی سەری بداتەوە".
جێی ئاماژەیە، ئەمەریكا، حیزبوڵای لە لیستی تیرۆری خۆیدا داناوە، ئەو سزا نوێیەی سەر دوو وەزیرە لوبنانییەكە، پشت بە یاساكانی قەڵاچۆكردنی تیرۆر دەبەستێت كە ناوی پاتریۆت ئاكتە، دوای رووداوەكانی 11ی سێپتەمبەری 2001 دەرچووە.