جیهانی

لوبنان فڕۆكەیەكی ئیسرائیل دەخاتە خوارەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لوبنان فڕۆكەیەكی ئیسرائیل دەخاتە خوارەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

دوای ئەوەی سوپای لوبنان هەواڵی خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی سیخوڕیی ئیسرائیلی لە باشوری لوبنان بڵاوكردەوە،سوپای ئیسرائیل ئەو هەواڵەی پشتڕاست كردەوە.

دوێنێ سوپای لوبنان بە راگەیەندراوێك ئاشكرایكرد "ئێوارەی رۆژی پێنجشەمە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئیسرائیلی كە 200 مەتر هێڵی شینی بەزاندبوو لە سەر شاڕۆچكەی عیتا ئەلشەعب لەلایەن سوپای لوبنانەوە خراوەتە خوارەوە".

دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەكە، ئەمڕۆ ئویخای ئدرعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی كۆمەڵاتی تویتەر بەتویتێك خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئیسرائیلی لە سەر سنوورەكانی ئیسرائیل و لوبنان راگەیاند".

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، جەختی كردووەتەوە  " هیچ دڵەڕاوكێیەكیان لەدەست گەیشتن بە زانیارییەكانی نێو ئەو فڕۆكەیە نیە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان