جیهانی
ئیسرائیل بۆردوومانی حەلەبی كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئاژانسی سانای فەرمی حكومەتی سوریا رایگەیاند، فڕۆكەجەنگیەكانی ئیسرائیل چەند خاڵێكیان لە دەوروبەری حەڵەب كردووەتە ئامانج بەبێ ئەوەی ئاماژە بە زیانەكانی بكات.
ئاژانسی سانا ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەمڕۆ فڕۆكەجەنگیەكانی ئیسرائیل چەندین موشەكێكیان ئاراستەی دەوروبەری حەڵەب كردووە كە سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوریا زۆرێك لە موشەكەكانی لە سەر ئاسمانی هەرێمی سەفیرە لە باشوری رۆژئاوای حەڵەب تێكشكاندووە ".
وەك ئاژانسەكە ئاماژەی پێداوە "ئەو ناوچانەی كە لە لایەن فڕۆكەجەنگیەكانی ئیسرائیلەوە كراونەتە ئامانج شوێنی هێزەكانی سەر بە ئێرانە لە حەڵەب".
ماوەیەك پێش ئێستاش ئاژانسەكانی سەر بە حكومەتی سوریا رایانگەیاندبوو "لە دەوروبەری دیمەشق لە ئەنجامی بۆردمانی فڕۆكەكانی ئیسرائیل دوو سەربازی سوریا كوژراون و حەوتی دیكەش برینداربوون".