جیهانی

هۆكاری تەقینەوەكەی تاران ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆكاری تەقینەوەكەی تاران ئاشكرابوو
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

لە شاری تارانی پایتەختی ئێران، تەقینەوەیەك لە كارگەیەكدا روویدا و بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و ژمارەیەكیش برینداربوون.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێران، دەسەڵاتدارانی شارۆچكەی نەسیم شەهر، كە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی شاری تاران، رایانگەیاندووە "تەقینەوەیەك لەناوچەكەیان روویداوە، لە ئەنجامدا كەسێك گیانی لەدەستداوە و 10كەسی دیكەش برینداربوون".

بەپێی زانیارییەكانی میدیا ئێرانیەكان، تەقینەوەكە لەناو كارگەیەكی پاتری دروستكردندا روویداوە.

كیان سوڵتانپور، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاگركوژێنەوەی شارۆچكەی نەسیم شەهر بە میدیای ئێرانی راگەیاندووە "تەقینەوەكە هێندە بەهێزبووە، شوشەی پەنجەرەی باڵەخانەكانی چواردەوری شكاندووە، هەروەها بەهۆی تەقینەوەكەوە، 30 باڵەخانەی دەوروبەری تەقینەوەكە توشی نیمچە داڕمان بوون و 23 ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەركەوتووە".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان