جیهانی

وڵاتێكی دیكەی عەرەبی رێككەوتننامەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وڵاتێكی دیكەی عەرەبی رێككەوتننامەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند وڵاتی بەحرەین چووەتە ناو رێككەوتننامەی ئاشتیی هەردوو وڵاتی ئیسرائیل و ئیماراتەوە، دۆناڵد ترەمپ باس لەوەشدەكات كە زۆربەی وڵاتانی ناوچە پەیوەندییەكی بەهێزیان لەگەڵ ئیسرائیل دەبێت و بەگشتی ناوچەكە سەقامگیرتر دەبێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند "گۆڕانكاری گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روودەدات، كە لەباوەڕی هیچ كەسێكدا نییە، ئێستاش وڵاتی بەحرەین چووەتە ناو رێككەوتننامەی ئیسرائیل و ئیمارات، كە 15ی ئەم مانگە لە رۆژێكی مێژووییدا لە ‌كۆشكی سپی واژۆ دەكرێت هەروەها نوێنەرانی هەرسێ وڵات ئامادەدەبن".

ترەمپ وتیشی "سوپاسی هەڵوێستی ئەو وڵاتانە دەكەم، داهاتوویان پڕ دەبێت لە هیوا و دوور دەبێت لە هەموو گرژی و ئاڵۆزییەك".

سەرۆكی ئەمەریكا راشیگەیاند "زۆربەی وڵاتانی ناوچە پەیوەندییەكی بەهێزیان لەگەڵ ئیسرائیل دەبێت و بەگشتی ناوچەكە سەقامگیرتر دەبێت و دەچێتە قۆناغێكی نوێ وە، ئەو خوێنڕژانەی لە رابردوودا لەو ناوچانە روویداوە كۆتایی پێدێت".

لەبەرانبەردا عەلی بن محەمەد رەمیحی، وەزیری كاروبارەكانی راگەیاندنی حكومەتی بەحرەین لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند "راگەیاندنی ئاشتی لەنێوان شانشینی بەحرەین و دەوڵەتی ئیسرائیل، هەنگاوێكی مێژوویی و گرنگە".

وتیش "هەنگاوێكی واقیعییە و یارمەتیدەر دەبێت لە كۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەكانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان