جیهانی
تاڵیبان: ئەفغانستانی داهاتوو دەبێت لەسەر بنەمای شەریعەتی ئیسلام بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان رایدەگەیەنێت، پێویستە ئەفغانستانی داهاتوو لەسەر بنەمای سیستەم و شەریعەتی ئیسلام بێت، بەڵام وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەڵێت هەڵبژاردنی سیستەمی سیاسی وڵات لەلایەن ئەفغانیەكانەوە هەڵدەبژێردرێت.
مەلا عەبدولغەنی برادەر، یەكێك لە سەركردەكانی تاڵیبان لەمیانی دەستپێكردنی گفتوگۆكانی نێوان بزوتنەوەكەی و حكومەتی ئەفغانستان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر رایگەیاند "دەیانەوێت ئەفغانستان لە ئاشتی و ئارامییدا بژی و پێویستیشە دەوڵەتێكی سەربەخۆ بێت".
وتیشی "پێویستە ئەفغانستانی داهاتوو سیستەمێكی ئیسلامی بێت و لەسەر بنەمای شەریعەتی ئیسلام بەڕێوەبچێت".
لەبەرانبەریشدا مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند "سیستەمی سیاسی و بەڕێوەبردن لە ئەفغانستان ئەفغانییەكان بڕیاری لێدەدەن و هەڵیدەبژێرن".
پۆمپیۆ هیواشی خواست بەدەستپێكردنی گفتوگۆكان ئەفغانستان بكەوێتە ئاشتی و ئارامییەوە و پێشكەوتنی كۆمەڵایەتی لەو وڵاتە بەدیبێت، هەروەها رۆڵی ژن لە ژیانی گشتیدا باشتر بكرێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا باسی لەوەشكرد "تاڵیبان بەڵێنی داوە كە هیچ گروپێكی تیرۆریستی نەگرێتەخۆی".
جێی ئاماژەیە گفتوگۆی ئاشتی لەنێوان بزووتنەوەی تاڵیبان و حكومەتی ئەفغانستان بەچاودێری و ناوبژیوانی ئەمەریكا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر دەستیپێكردووەتەوە، كە ئەمساڵ بە دەستپێشخەری سەرۆكی ئەمەریكا هاتەكایەوە، بەپێی رێككەوتنەكەش دوای بە ئەنجام گەیشتنی گفتوگۆكان هێزەكانی ئەمەریكا لە ئەفغانستان دەكشێنەوە.