جیهانی

تاقیكردنەوەی ڤاكسینەكەی ئۆكسفۆرد دەستیپێكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تاقیكردنەوەی ڤاكسینەكەی ئۆكسفۆرد دەستیپێكردەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

لە دوای چەند رۆژێك لە وەستاندانی بەبۆنەی نەخۆش كەوتنی یەكێك لە خۆبەخشەكان، تاقیكردنەوەی ڤاكسینی ڤایرۆسی دژ بە كۆرۆنا لە زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانی ، دەستی پێكردەوە.

هەرچەندە لە چەند رۆژی رابردوودا، بەهۆی نەخۆشكەوتنی خۆبەخشێكەوە لە كۆی نزیكەی 60 هەزار كەس، پرۆسەی تاقیكردنەوەی ڤاكسینە پەرەپێدراوەكەی زانكۆی ئۆكسفۆرد و كۆمپانیای ئەسترازینیكای بەریتانی لە قۆناغی سێیەمدا راگیرا، بەڵام ئەمڕۆ زانكۆكە رایگەیاند " دەستیان بە كارەكانیان كردووەتەوە و بە ئەگەری زۆر لە كۆتایی ئەمساڵ یاخود سەرەتای ساڵی داهاتوودا ڤاكسینەكە بەردەست دەبێت".

بڕیاری راگرتنەكە لە هەریەكە لە وڵاتەكانی بەریتانیا، بەرازیل، ئەفریقای باشور و ئەمەریكا بوو و زاناكانیش هۆشداریاندابوو لەوەی، كە دەبێت بە جددی لە حاڵەتی نەخۆشكەوتنەكە بڕوانرێت.

رۆژی دووشەممەی رابردوو، ماتت هانۆكی وەزیری تەندروستی بەریتانیا رایگەیاندبوو "لەباشترین حاڵەتدا پێكوتەكە لەم ساڵدا یان لە چەند مانگی سەرەتای ساڵی داهاتوودا ئامادە دەبێت".

لە پرۆسەی تاقیكردنەوەكانی ڤاكسینەكەی ئۆكسفۆرددا، تەنیا كەسێك نەخۆش كەوتووە و نازانرێت هەڕەمەكی (سوتفە) بووە یان بەهۆی پێكوتەكەوەیە، لە هەر تاقیكردنەوەیەكی ڤاكسیندا ئەم حاڵەتانە روودەدەن و هەربۆیە، بڕیاربوو تا لە سەلامەتی دڵنیادەبنەوە، پرۆسەكە رابگیرێت. 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان