جیهانی

كۆریای باكوور.. پێنج فەرمانبەری وەزارەتی دارایی گوللەباران دەكرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆریای باكوور.. پێنج فەرمانبەری وەزارەتی دارایی گوللەباران دەكرێن
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 پێنج فەرمانبەری وەزارەتی دارایی كۆریای باكوور حوكمی گوللەبارانكردنیان بەسەردا جێبەجێكرا، دوای ئەوەی رەخنەیان لە سیاسەتەكانی سەرۆكی كۆریای باكوور گرتبوو، رەخنەكەشیان ئەوە بووە كۆریای باكووریان بە "هەژارترین وڵاتی جیهان" ناوهێناوە.

ماڵپەڕی هەواڵی NKی كۆری، كە تایبەتە بە كاروباری كۆریای باكوور رایگەیاند "وردەكاری دۆسیەی ئەو پێنج كەسە بە بەرپرسەكانیان گەیشتووە و دواتریش لەلایەن پۆلیسی نهێنییەوە دەستگیركراون".

ئەو ئاژانسە راشیگەیاندووە " ئەو پێنج كەسە ئامادەی ئێوارە خوانێك بوون كە تیایدا گفتوگۆی لەبارەی پاشەكشەی ئابووری لە وڵاتە كۆمۆنیستەكاندا كردووە و لەوبارەیەشەوە باسیان لە پێویستی چاكسازی پیشەسازی بۆ بەرهەمهێنانی بڕێكی كەمی بەرهەمی ناوخۆیی كردووە".

پێنج فەرمانبەرەكەی وەزارەتی دارایی بەپێی هەواڵی ئەو ئاژانسە وتوویانە " كۆریای باكوور لەجیهاندا كەنارگیرخراوە، پێویستە هەماهەنگی نێودەوڵەتی بۆ رزگاربوون لە كاریگەرییە خراپەكانی ئابڵوقەكان لەسەر كۆریا نەمێنێت".

هەر بەپێی راپۆرتی ئەو ئاژانسە "دواتر هەر پێنج كەسەكە بانگهێشتی كۆبونەوەیەك كراون و تیایدا ناچاركراون بەوەی دان بە كاركردن لە دژی رژێمی وڵاتەكەی خۆیاندا بنێن، لە ئەنجامیشدا گوللەبارانكراون".

وەك لە راپۆرتەكەشدا هاتووە " كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكوور تەنها ئەو پێنج كەسەی لە سێدارە نەداوە، بەڵكو خێزانەكانیشیانی رەوانەی كەمپی زیندانیە سیاسییەكان كردووە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان