جیهانی

ئەمەریكا: زۆر نیگەرانین لە توركیا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریكا: زۆر نیگەرانین لە توركیا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت، لەئۆپەراسیۆنەكانی توركیا لە گەڕان بەدوای سامانە سرووشتییەكان لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست نیگەرانن و پێویستە كێشەكان بە دیالۆگ چارەسەر بكرێن.

 لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ  نیكۆس ئاناستاسیادێس، سەرۆكی قوبرس لە نیقۆسیای پایتەختی ئەو وڵاتە، مایك پۆمپیۆ،  وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند "ئێمە بە قووڵی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەكانی توركیا نیگەرانین، ئەو ئۆپەراسیۆنانەی توركیا لەو ناوچانەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئەنجامیان دەدات كە یۆنان و قوبرس پێداگری لە دەسەڵاتە یاساییە رەواكانیان دەكەن تێیدا".

 هەر لەوبارەیەو نیكۆس ئاناستاسیادێس، سەرۆكی قوبرس رایگەیاند " قوبرس مافی خۆیەتی سوود لە سەروەرییەكانی لە دەریای ناوەڕاست وەربگرێت و بەدوای سامانە سرووشتییەكانیدا بگەڕێت".

هەریەكە لە یۆنان و توركیا كەشتیی سەربازییان لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا جێگیركردووە، چونكە ناكۆكییان لەسەر مافی دەرهێنانی سەرچاوە سرووشتیەكانی ئەو دەریایە هەیە و تا دێت زیاتریش پەرەدەسەنێـت.

سەرۆكی قوبرس، "سوپاسی هەڵوێستی ئەمەریكای كرد بۆ ئەوسەركۆنەكردنەی هەوڵی توركیا بۆ لاوازكردنی ئەو رێككەوتنە بازرگانییانەی تایبەت بە ناوچەی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست كە لە بنچینەدا ناكەونە ناوچەی ژێر سەروەریی توركیاوە".

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بە مافی كۆماری قوبرسی دەزانێت كە "بە دوای سامانە سرووشتییەكاندا بگەڕێت، لەوانەش گەڕان بەدوای سامانە هایدرۆكاربۆنییەكان لە ناوچە دەریاییەكان و ناوچە ئابوورییەكان، هەروەها ئێمە باوەڕمان وایە كە سامانەكانی قوبرس دەبێت بە یەكسانی بەسەر قوبرسە یۆنانییەكان و قوبرسە توركەكاندا دابەش بكرێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان