جیهانی

سوپای توركیا لەسوریا بۆردوومانكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 سوپای توركیا لەسوریا بۆردوومانكرا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەهۆی هێرشی مووشەكی و تۆپبارانەوە كە پێگەیەكی چاودێری سوپای توركیای لە حەلەب كردە ئامانج چەند سەربازێك برینداربوون، باس لەوەشدەكرێت لەناوچەیەكی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەوە هێرشەكان ئەنجامدراون.

سەرچاوەیەكی مەیدانی بەسكای نیوزی وتووە "هێرشەكە لەناوچەی "ئەلغەزاویە" ی رۆژئاوای حەلەب روویداوە و بەهۆیەوە حەوت سەربازی سوپای توركیا برینداربوون".

سەرچاوەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو"هێرشەكە لەناوچەیەكی دەوروبەری عەفرینەوە ئەنجامدراوە كە لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكراتدایە".

لەلایەكی دیكەوە چالاكوانانی سوریا رایانگەیاندووە "وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ ئەو هێرشانە سوپای توركیا پێگەیەكی سوپای سوریایان لە رۆژئاوای حەلەب بۆردوومانكردووە لەگەڵ پێگەیەكی هەسەدە لە ناحیەی شیراوا كە سەر بە عەفرینە و لەژێر دەسەڵاتی هێزە كوردیەكاندایە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان