جیهانی

ئەمەریكا پلانی ئەوەی هەیە بنكەی ئینچەرلیك لەتوركیاوە بگوازێتەوە بۆ ئەم وڵاتە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریكا پلانی ئەوەی هەیە بنكەی ئینچەرلیك لەتوركیاوە بگوازێتەوە بۆ ئەم وڵاتە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

لەدەرنجامی كاردانەوەی سیاسەتە دەرەكییەكانی توركیا و گرژتربوونی ناكۆكییەكانی نێوان توركیا و وڵاتانی رۆژئاوا، سیناتۆرێكی ئەمەریكا ئاشكرایدەكات، كە وڵاتەكەی بە نیازە هێزە سەربازییەكانی لە بنكەی ئاسمانی ئینچەرلیكی توركییەوە بگوازێتەوە بۆ دوورگەیەكی یۆنان.

رۆن جۆنسۆن، سەرۆكی لقی ئەوروپای لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریكا، لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی واشنتن ئێكزامنەر رایگەیاند "لەبەر ئەو رێچكە مەترسیدارەی كە ئەردۆغان لەسەری دەڕوات، وڵاتەكەی بەنیازە سەربازەكانی لە پێگەی ئاسمانی ئینچەرلیكەوە بگوازێتەوە بۆ بنكەی دەریایی سودا لە دورگەی كریتی یۆنان".

ئەو سیناتۆرە دانی بەوەشدا ناوە كە ئەمەریكا "یۆنان وەك جێگرەوە و بژاردەیەكی گونجاو بۆ گواستنەوەی سەربازەكان لە ئینچەرلیك دەبینێت".

رۆن جۆنسۆن، ئەوەشی خستەڕوو "ئەو رێبازە شپرزەی ئەردۆغان لە ناوچەكەدا گرتویەتیەبەر، وا لە واشنتۆن دەكات هاوكاریی سەربازیی خۆی لەگەڵ یۆنان بەهێز بكات".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان