گێتی

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا

مەودا میدیا - سلێمانی |


خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا
مەودا میدیا- سەرهەد شێخە

بڕیار وایە هەفتەی یەکەمی تشرینی دووەم رۆژی سێشەممە کە دەکاتە 3-11-2020 هاوڵاتییان لە ئەمەریکا بچنە سەر سندوقەکانی هەڵبژاردن دەنگ بدەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ کە هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ لە حزبی کۆمارییەکان و جۆن بایدن لە حزبی دیموکراتەکان لە ململانێدان بۆ بوون بە سەرۆکی گەورەترین وڵات کە ئەمەریکایە، هەریەک لەم پاڵێوراوانە خاڵی بەهێز و لاوازی هەیە، سەرهەد شێخە، ماستەر لە جوگرافیای هەڵبژاردن لەم نوسینەدا خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ترەمپ دەخاتەڕوو:

خاڵە بەهێزەکانی ترەمپ
1- ترەمپ لە بانگەشەی هەڵبژاردنی ساڵی 2016 دا کۆمەڵێک بەڵێنیدا دەتوانین بڵێین زۆربەیانی جێبەجێکرد وەک کشانەوە لە رێکەوتنی ئەتۆمی (5+1)ی نێوان وڵاتانی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ وڵاتی ئێران، گواستنەوەی باڵێۆزخانەی ئەمەریکا بۆ قودس، دروستکردنی بەربەست لەگەڵ مەکسیک بەمەبەستی رێگری لەکۆچبەری نایاسایی.
2- بوژانەوەی ئابووری ئەمەریکا و کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری بۆ کەمترین ئاست.
3- یارمەتی دانی کۆمپانیا بچوکەکان بە بڕی سێ تریلیۆن دۆلار.
4- سەرکەوتنی لە شەڕی داعش و کوشتنی ئەمیرەکەیان کە ئەبوبەکر بەغدادی بوو.
5- رێککەوتنی سەدە لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین و ڕێکەوتنی نێوان ئسرائیل و ئیمارات کە زیاتر هەیمەنە و ڕۆڵی ئیسرائیل لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەکەن بەمەش پشتگیری و پشتیوانی جووەکانی ئەمەریکای مسۆگەر کردووە.
6- لاوازی رکابەرەکەی جۆن بایدن کە پێشتر جێگری ئوباما بووە، پەرتەوازەی حزبی دیموکراتەکان  لە ناوخۆی حزبەکەیان دەبنە خاڵی بەهێز بۆ ترەمپ.
7- لاوازکردنی ڕۆڵی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گەمارۆی ئابووری و کوژرانی کەسی دووەمی ئێران کە قاسم سولەیمانی  بوو.

لەگەڵ بوونی ئەو خاڵە بەهێزانە ترەمپ خاڵی لاوازی هەیە کە ئەمانەی خوارەوەن:
1- بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکێکە لە گەورەترین گرفتەکانی بەردەم ترەمپ کە زیانی گیانی و مادی زۆری بە ئەمەریکا گەیاندووە کە تاکو ئێستا ئیدارەی ترەمپ نەیانتوانیوە سەرکەوتووبن بەسەر ئەم نەخۆشییەدا.
2- ناکۆکی لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەهۆی پشتگیری بەریتانیا بۆ جیابووەنەوە لە یەکێتیەکە، جەنگی ئابووری لەگەڵ چین و شەڕی هەیمەنەی لەگەڵ روسیا وایکردووە هەست بە جۆرێک پاشەکشەی ئەمەریکا بکرێت لە سیاسەتی دەرەوە.
3- دژایەتی میدیای ئەمەریکی کە وایکردووە ناڕەزای و خۆپیشاندان بکرێت دژی ترامپ، نمونە خۆپیشاندانەکانی چەند مانگی رابردوو بەهۆی کوژرانی پیاوێکی رەش پێست بەناوی (جۆرج فلۆید) لەلایەن پۆلیسەوە.

جێگای ئاماژەیە، لەخستنەڕووی ئەو خاڵانەی سەرەوە  دەگەینە ئەو  ئەنجامەی کە ترەمپ خاڵی بەهێزی زیاترە لە خاڵی لاواز، بۆیە ئەگەری زۆرە بۆ جاری دووەم ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمەریکا.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان