جیهانی

سێ برای كورد لەشارێكی توركیا تەقەیان لێدەكرێت و دەبنە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ برای كورد لەشارێكی توركیا تەقەیان لێدەكرێت و دەبنە قوربانی
مەودامیدیا- سەركۆ جەمال

سێ برا كە خەڵكی شارۆچكەی ئەرجیشی سەر بە وانی باكووری كوردستانن و بەمەبەستی كرێكاری لە بیناسازیدا چوونەتە شارۆچكەیەكی پارێزگای ئافیۆنكاراهیسار تەقەیانلێكراوە و یەكێكیان گیانیلەدەستداوە.

ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 13ی ئەیلوول، لەشارۆچكەی دیناری سەر بە پارێزگای ئافیۆنكاراهیساری توركیا هەریەك لە "ئۆزكان"، "فرات" و "فاتیح" لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە لێیان بووەتە دەمەقاڵێ، بەپێی وتەی چەند شایەتحاڵێكیش  دەمەقاڵیەكە لەسەر ئەوە بووە كەسە نەناسراوەكە بە سێ برا كرێكارەكەی وتووە، بۆچی تەپ و تۆز دەكەن؟، ئینجا شەڕ دروستبووە و ئەو كەسە نەناسراوە تەقەی لە هەر سێ براكە كردووە.

ئۆزكانی تەمەن 25 ساڵ گیانی لەدەستداوە و هەریەك لە فرات و فاتیح رەوانەی نەخۆشخانە كراون. پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە كردووە.
جێی ئاماژەیە، ئەمە یەكەمجار نییە كرێكارانی كورد لە شارەكانی توركیادا رووبەڕووی هێرشی نەژادپەرستی دەبنەوە.

 رۆژی  22ی ئابی ئەمساڵ لە ساكاریا هێرشكرایە سەر چەند كرێكارێكی كورد كە بە مەبەستی رنینەوەی بەرووبووم لە باكووری كوردستانەوە چووبوونە ئەو ناوچەیە.
ساڵی رابردوو بە هەمان شێوە كرێكارێكی كورد لە پارێزگای ساكاریا كوژرا و لە مانگی تەممووزی ئەمساڵیش لە پارێزگای یۆزگات هێرشكرایەسەر ژمارەیەك كرێكاری كورد كە لە دارستانەكانی ئەو ناوچەیەدا كاریان دەكرد.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان