گێتی
100 ملیۆن دۆلار بەخشرایە كەمپەینەكەی بایدن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
مایك بلۆمبێرگ، ملیاردێری ئەمەریكی و یەكێك لە پاڵێوراوانی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمەریكا لە ئەمساڵدا، بەلێنیدا بە بەخشینی 100 ملیۆن دۆلار بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی جۆ بایدن، پاڵێوراوی دیموكراتەكان لە ویلایەتی فلۆریدا.
لەنێوان ویلایەتەكانی ئەمەریكادا، فلۆریدا یەكێكە لەو ویلایەتە گەورانەی كە بە یەكلاكەرەوە ناودەبرێت لە دەنگدانی بازنەی هەڵبژاردنەكان بۆ بردنەوەی پاڵێوراوانی پۆستی سەرۆكایەتی ئەمەریكا.
بلۆمبێرگ، ئەمساڵ بۆ پاڵاوتنی پۆستی سەرۆكایەتی ئەمەریكا بڕی یەك ملیار دۆلاری خەرجكرد تا ببێتە پاڵێوراوی دیموكراتەكان لە بری بایدن.
دۆناڵد ترەمپیش پارەی تایبەتی خۆی خەرج دەكات بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی لەم ویلایەتەدا پێش دەنگدانی پێشوەختە لە 24ی ئەم مانگە.
شایەنی باسە، هەردوو هەڵمەتەكە لە كێبڕكێیەكی توندان بۆ راكێشانی سەرنجی دەنگدەرانی ئەم ویلایەتە لە كاتی دەنگدانیان لەرێگەی ئیمەیڵەوە و راكێشانی ئاراستەی میدیایی لە هەفتەكانی كۆتایی دەنگدانەكەدا.