جیهانی
بۆ یەكەمجار ئەمەریكا و یۆنان لە سنووری توركیا راهێنانی سەربازی دەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
یۆنان رایگەیاند سوپای وڵاتەكەی دەستیكردووە بە راهێنانی سەربازی بە هاوبەشی سوپای ئەمەریكا لە سنوورە وشكانیەكانی لەگەڵ توركیا.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی "ئیسنۆس" ی یۆنانی لە راهێنانەكەدا سەدان تانكی یۆنانی نمایش دەكرێن وتاقیدەكرێنەوە و راهێنانەكەش تا 18 ی ئەم مانگە بەردەوام دەبن و دیارترین ئەو جۆرە تانكانەی یۆنان و ئەمەریكا راهێنانی لەسەر دەكەن لە جۆری "ئەبرامز" و "ئێم وەن ئەی دوو" ە كە پێشكەوتووترین جۆری تانكی ئەمەریكین.
پێشتریش كەناڵی ئۆپن تیڤی یۆنانی بڵاویكردبووەوە، ئەو راهێنانە سەربازییە بۆ ئەوەیە كە سوپای یۆنان لەوپەڕی ئامادەباشیدا بن، یەكەمجاریشە سوپای یۆنان بەشداری بكات لەگەڵ سوپای ئەمەریكا لە راهێنان و مانۆڕی سەربازیدا و پێشتر ئەمەریكا بە هاوبەشی فەرەنسا و ئیمارات لەگەڵ یۆنان بەشداری مانۆڕی سەربازی كردووە.