کوردستانی
جارێكی دیكە شەڕ لەنێوان سوپای توركیا و سوریا روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
جارێكی دیكە لە شارێكی باكوری سوریا (رۆژئاوای كوردستان) شەڕ لەنێوان هێزەكانی سوپای توركیا و سوپای سوریا روویدا و ژمارەیەك سەربازی سوری برینداربوون.
میدیاكانی سوریا بڵاویانكردەوە "لە ئەنجامی تۆپبارانەكانی سوپای توركیا و چەكدارانی نزیك لە توركیا بۆسەر خاڵە سەربازییەكانی سوپای حكومەتی سوریا لە گوندەكانی رۆژئاوای گرێسپی، حەوت سەربازی سوپای سوریا برینداربوون".
هەر بەپێی هەواڵی میدیاكانی سوریا، "سوپای توركیا و چەكدارەكانی نزیك لە توركیا گوندەكانی كۆپرلك، بیركێتك و خربەت ساروج-یان لە رۆژئاوای گرێسپی تۆپباران كردووە و خاڵە سەربازییەكانی حكومەتی سوریایان كردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە حەوت سەرباز برینداربوون".