جیهانی
سکاڵای کچە کوردێک دەگەیەندرێتە سەرۆک وەزیرانی سوید
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فدراسێۆنی سەرانسەری پەنابەران لەسەر ژیانی هاووڵاتیەکی کورد نامەیەک ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی وڵاتی سوید دەکات لە نامەکەشدا هاتووە شوێنی نیشتەجێ بوون بۆ ئەو پەنابەرە بگەڕێنەوە.
دەشتی جەمال، سکرتێری فیدراسیۆنی پەنابەران دەڵێت "لە نامەیەکدا کە داوامان لە ستیڤان لۆفین، سەرۆك وەزیرانی سوید کردووە مافی شوێنی نیشتەجێ بوون بۆ بەیان حەسەن بگێرنەوە و داوای پەنابەری بەفەرمی بۆ بناسێنن".
دەشڵیت "فشار هێنان بۆ گەڕانەوە و لێسەندنەوەی شۆێنی نیشتەجێ بوونی لەلایەن حکومەتەکەتانەوە پێشیلی ئاشکرای بڕیاری دادگای ئەوروپایە بۆ مافەکانی مرۆڤ و بڕیارنامەی جنیفە سەبارەت بە مافەکانی پەنابەران".
لە ئێستادا بەیان حەسەن کچە پەنابەرێکی کورد لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە لێسەندنەوەی خانووبەرە و رەتکردنەوەی داوای پەنابەری لە سوید، لەبەردەم شارەوانی شاری سۆنسڤال مانگرتنی راگەیاندوە و لە پەیامێکی ڤیدیویدا بەیان حەسەن داوا لە رای گشتی دەکات پەیامە ڤیدیۆیەکەی بڵاوبکەنەوە.
ک. ر