تەندروستی

زیانەکانی کەمى هۆرمۆنى ئیسترۆجین لە ژناندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیانەکانی کەمى هۆرمۆنى ئیسترۆجین لە ژناندا
مەودا میدیا-

هۆرۆمۆنى ئیسترۆجین کە بە هۆرمۆنى مێینە ناسراوە لە هەردوو رەگەزى نێر و مێدا هەیە, بەڵام بەڕێژەیەکى زیاتر لە ئافرەتاندا, هۆرمۆنى ئیسترۆجین لە ئافرەتاندا لەگەڵ هۆرۆمۆنى پرۆجیسترۆن یارمەتى هەڵکشانى سێکسى دەدات, هەروەها هۆرۆمۆنى ئیسترۆجین سووڕى مانگانە ریک دەخات و کاریگەرى هەیە لەسەر پرۆسەى منداڵ بوون.

نیشانەکاى کەمى هۆرۆمۆنى ئیسترۆجین:
هەندێک لەم نیشانانە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى دیکە دەگۆڕێت
- کێشەى دەروونى: وەکو قەلەقى و دڵەڕاوکێ و هەڵچونى دەروونى و هەستکردن بە خەمۆکى.
- هیلاکى جەستەیی و هەستکردن بە سەرگێژخواردن و نەمانى تەرکیز.
- دروستبوونى گرێی لیمفاوى لە مەمکەکان و ناو رەحم.
- وشکبوونەوەى پێست و چاو و کۆئەندامى زاوزێی مێینە.
- بەرزبوونەوەى پلەى گەرمى لەش.
- زیادبوونى خێرایی لێدانى دڵ و ئارەقکردنەوەى شەوانە.
- ئازار لەبەشى خوارەوەى پشت.
- ناڕێکى سوڕى مانگانە.
- دواکەوتنى دووگیانى.

نیشانەکانى کەمى ئیسترۆجین لە کچاندا:
- گەشەنەکردن و دەرنەکەوتنى مەمکەکان.
- هەڵوەرینى قژ.
- دواکەوتن یان پێشکەتنى باڵغ بوون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن