جیهانی

ئێران بەنیازی كوشتنی بەرپرسێكی ئەمەریكی بوو.. ترەمپ هەڕەشەی توند دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران بەنیازی كوشتنی بەرپرسێكی ئەمەریكی بوو.. ترەمپ هەڕەشەی توند دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە كاردانەوە دژی هەوڵەكانی ئێران بۆ تۆڵەكردنەوەی قاسم سولەیمانی ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران كە ئەمەریكا كوشتی، رایدەگەیەنێت "هەر هێرشێك لەلایەن ئێرانەوە لەدژی وڵاتەكەی، بەهەر شێوەیەك بێت ئێمە بە هێرشێكی هەزار ئەوندە گەوەرەتر وڵامی دەدەینەوە‌".

وتەكانی ترەمپ لەكاتێكدایە بەرپرسانی ئەمەریكا یەكشەمەی رابردوو بە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكانیان ئاشكرایان كرد " ئێران لە پلانیدایە بۆ تۆڵەكرنەوەی كوشتنی قاسم سولەیمانی، لانا ماركس باڵیۆزی ئەمەریكا لە ئەفریقای باشور بكوژێت".

دوای ئاشكرابوونی ئەو هەوڵەی ئێران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا شەوی رابردوو، لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر،نووسیویەتی‌ "زانیارییە هەواڵگرییەكان باس لەوە دەكەن، كە ئێران دەیەوێت تۆڵەی قاسم سولەیمانی بكاتەوە، هەر هێرشێك لە لایەن ئێرانەوە لە دژی ئەمەریكا، بەهەر شێوەیەك بێت ئێمە بە هێرشێكی هەزار ئەوەندە گەوەرەتر وەڵامی دەدەینەوە‌".
س.ج

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان