جیهانی
یەكێتی ئەوروپا: پەیوەندیەكانمان لەگەڵ توركیا بە ساتێكی جیاوازدا تێدەپەڕێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایدەگەیەنێت، پەیوەندییەكانیان لەگەڵ توركیا بە ساتێكی هەستیاردا تێپەڕدەبێت، داواش لە ئەنقەرە دەكات پاشگەزبێتەوە لەو هەنگاوانەی لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەستیپێكردووە و رێزی مافەكانی مرۆڤیش بگرێت.
جۆزێڤ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لەمیانی وتەیەكدا لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند "پەیوەندیەكانمان لەگەڵ توركیا بە ساتێكی هەستیاری مێژوویدا تێپەڕدەبێت بەرەو ئاڕاستەیەك دەڕوات كە پشت بە ئەو رووداوانە دەبەستێت كە لە چەند رۆژی داهاتوودا روودەدەن".
وتەكانی بۆرێل لەكاتێكدایە هەفتەی داهاتوو یەكێتی ئەوروپا سەبارەت بە كێشەكانی لەگەڵ توركیا كۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی سزادانی توركیاوە دەدات.
پێنجشەممەی رابردووش حەوت وڵاتی یەكێتی ئەوروپا كە دەكەونە سەر دەریای ناوەڕاست جەختیانكردەوە، ئامادەن سزای توند بەسەر توركیادا بسەپێنن ئەگەر لە هەنگاوەكانی لە دەریای ناوەڕاست پەشیمان نەبێتەوە.
لە چەند هەفتەی رابردوودا پەیوەندییەكانی توركیا لەگەڵ هەریەك لە یۆنان و قوبرسی یۆنانی و چەند وڵاتێكی دیكەی ئەوروپی زیاتر ئاڵۆزبوو، ئەویش بەهۆی نیازی توركیا بۆ دەرهێنانی وزە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، لەكاتێكدا یۆنان و قوبرس ئەو ناوچەیەی تێیدا توركیا بەدوای وزەدا دەگەڕێت بە بەشێك لە وڵاتەكەیان دەزانن.
س.س