جیهانی
سەرۆكی ئەمەریكا پلانی كوشتنی ئەسەدی هەبووە.. بەڵام ئەم وەزیرە رێگری لێكردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا ئاشكرایكرد، لەساڵی (2017) ویستوییەتی فەرمانی كوشتنی بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا دەربكات، بەڵام وەزیری بەرگری ئەو كاتی ئەمەریكا دژی بڕیارەكە بووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی فۆكسی ئەمەریكی، رایگەیاند " لە ساڵی 2017 من پێم باش بوو ئەسەد بكوژم، بەڵام جەیمس ماتیس وەزیری بەرگریی ئەوكات دژی ئەو بڕیارە بوو".
ترەمپ وتیشی "ماتیس ژەنەراڵێك بوو كە زیاد لەوەی كە پێویستە، بەهای بۆ دانرابوو".
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی، كەئایا پەشیمانە یان نا لەوەی ئەسەدی نەكوشتووە؟ سەرۆكی ئەمەریكا باسی لەوەكرد "نەخێر پەشیمان نییم، لەگەڵ ژیان و مردنیشیدا دەتوانم هەڵبكەم، بمویستایە دەرفەتی ئەوەم هەبوو كە بیكوژم بەڵام ماتیس دژی ئەمە بوو".