جیهانی

یەكێتی ئەوروپا هۆشداری دەداتە توركیا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكێتی ئەوروپا هۆشداری دەداتە توركیا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەوروپا، توركیای لە دژی هەر هەوڵێك ئاگادار كردەوە بۆ "ترساندنی دراوسێكانی" و ئاماژەی بە ناكۆكی نێوان توركیا و یۆنان كرد لەسەر سەرچاوەكانی غاز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئورسۆلا ڤۆن دێرلاین، سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا، لەناوەڕۆكی وتارە ساڵانەكەیدا، كە لە یەكێتی ئەوروپا پێشكەشی كرد، وتی "بەڵێ توركیا كەوتووەتە ناوچەیەكی پڕ كێشەوە، بەڵێ پێشوازیی لە ملیۆنان پەنابەر دەكات، كە ئێمە پارەیان بۆ دابین دەكەین، بەڵام هیچ كام لەم هەوڵانەی ئێستای بۆ ترساندنی دراوسێكانی، رەوا نییە".

ئورسۆلا داوای لە هەموو دەوڵەتانی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا كرد كە هەوڵەكانی خۆیان چڕبكەنەوە لەسەر پرسی كۆچ، هەروەها جەختیشی لەوە كردەوە كە تەواوی ئەوروپا دەبێت بەشی خۆی لە كاروباری پەنابەران بگرێتە ئەستۆ و بە یەكگرتوویی بجوڵێن بۆ چارەسەركردنی كێشەی پەنابەران.

ڤۆن دێر لاین وتیشی "وێنەكانی كامپی مۆریا وەبیرهێنانەوەیەكی بەئازارە كە دەبێت ئەوروپا بە یەكگرتوویی بجوڵێتەوە، ئەگەر ئێمە هەوڵەكانمان چڕبكەینەوە، پێشبینی دەكەین هەموو دەوڵەتانی ئەندام هەوڵەكانی خۆیان چڕتر بكەن".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان